له‌م خشته‌یه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل ته‌نها ئه‌گه‌ر بگه‌نه یاری كۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن چونكه له قۆناغی هه‌شت و پێش كۆتایی به‌یه‌ك ناگه‌ن.
له قۆناغی هه‌شت، ئه‌رجه‌نتین (خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م)ی گرووپی یه‌كه‌م رووبه‌رِووی ئۆره‌گوایی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می گرووپی دووه‌م ده‌بێته‌وه، به‌رازیلی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می گرووپی دووه‌م له‌گه‌ڵ پاره‌گوایی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می گرووپی دووه‌م یاری ده‌كات، ڤه‌نزه‌ویلای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می گرووپی دووه‌م له‌گه‌ڵ چیلی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می گرووپی سێیه‌م یاری ده‌كات.
هه‌روه‌ها له قۆناغی هه‌شت، كۆلۆمبیای خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می گرووپی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پیرۆ خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می گرووپی سێیه‌م یاری ده‌كات، یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:
شه‌ممه، 16ی ته‌مموز/ یۆلیۆ كۆلۆمبیا – پیرۆ، ئه‌رجه‌نین – ئۆره‌گوای.
یه‌كشه‌ممه، 17ی ته‌مووز/ یۆلیۆ چیلی – ڤه‌نزویلا، به‌رازیل – پاره‌گوای.
له قۆناغی پێش كۆتایی، براوه‌ی كۆلۆمبیا و پیرۆ رووبه‌رِووی براوه‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئۆره‌گوای ده‌بێته‌وه و براوه‌ی به‌رازیل و پاره‌گوای رووبه‌رِووی براوه‌ی چیلی و ڤه‌نزویلا دده‌بێته‌وه.
بۆیه ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل ته‌نها له كاتێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن كه بگه‌نه یاری كۆتایی كه رۆژی 24ی ئه‌م مانگه به‌رِێوه‌ده‌چێ